زیاتر بخوێنەوە
ئەو خزمەتگوزارییانەی KRDPASS پێشکەشیان دەکات

پێناسی دیجیتاڵی
پێناسی پشتڕاستکراوی دیجیتاڵی بنەمایەکی گرنگی حوکمڕانی دیجیتاڵییە کە وا دەکات بە شێوازێکی پارێزراو و بەردەوام خزمەتگوزاری و سەکۆ دیجیتاڵییەکان هاووڵاتییان بناسنەوە و لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.

ئاسانکاری و بەردەستبوون
ئەنجامدانی یەک جار چوونەژوورەوە لە ڕێگەی بەرنامەی KRDPASSـەوە، ئاسانکاری پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکات سەبارەت بە دەستگەیشتنیان بە سەرجەم خزمەتگوزارییە حکومی و بنچینەییەکان بەبێ ئەوەی پێویستیان بە هەژماری جیاواز بێت.

کەمکردنەوەی کات و خەرجییەکان
ڕێڕەوە دیجیتاڵییەکان دەبنە جێگرەوەی ئەو ڕۆتینانەی کە پشتبەستوون بە کاغەزکاری و هاووڵاتی ناچار دەکەن لە شوێنی کارەکە ئامادە بێت بۆ تێپەڕاندنی کارەکان. هەروەها دەبنە هۆی کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی کات و خەرجییەکان.

بەکەسیکردن و لەخۆوەرگرتنی خزمەتگوزارییەکان
خزمەتگوزارییەکان خۆیان لەگەڵ هەژماری هاووڵاتییان دەگونجێنن لە ڕێگەی ناردنی ئاگادارییەکان و دڵنیابوونەوە لە مەرجەکانی بەردەستبوونیان.سیستمە تێهەڵکێشکراوەکان توانای پێکەوە بەسترانەوە و پەیوەندیکردنیان هەیە لەگەڵ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی حکومەت.

متمانە، پارێزراوی، و ڕوونی
هەبوونی پێناسێکی پارێزراو و یەکخراو هۆکارێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ساختەکارییەکان. بەردەستبوونی تۆمارە دیجیتاڵییەکان، هاوتا بە ئاگادارکردنەوەی ڕاستەوخۆ، دەبنە مایەی زیادکردنی متمانەی هاووڵاتییان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
چوونەژوورەوەی خێرا
ڕێپێدانی دەستبەجێ
لەگەڵ چوونەژوورەوەی پارێزراو و خێرا، تێپەڕوشە لەبیر بکە. لە ڕێگەی کۆدێکی QR لەناو ئەپی KRDPASS لەسەر مۆبایلەکەت دەسەڵات بدە بۆ دەستپێگەیشتنێکی دەستبەجێ و پارێزراو.
سکانی کۆدی QR بکە بۆ چوونەژوورەوە
پەسەندکردن لەلایەن KRDPASS
ڕێپێدانی دەستگەیشتن بە داتاکانت دەستبەجێ ڕابگرە

دۆزینەوەی پێناسی دیجیتاڵی
پێناسی دیجیتاڵییەکەت بە کەمترین کات بدۆزەوە
ڕۆتین و چاوەڕوانیی دوورودرێژی نۆرە لەبیر بکە. پڕۆسە دیجیتاڵییە تازەکانمان ڕێت پێ دەدات کە پێناسی دیجیتاڵییەکت (UPN) لە کەمترین ماوەدا و لە ئامێرەکەتەوە بدۆزیتەوە.

جزدانی دیجیتاڵی
بەڵگەنامەکانت هەمیشە لەگەڵتن
چیتر پێویستت بە هەڵگرتنی ناسنامە و بەڵگەنامەکان نییە. لەگەڵ جزدانی دیجیتاڵی، بەشێوەیەکی پارێزراو بگە بە بەڵگەنامەکانت و هاوبەشیان بکە، لە هەر شوێنێک و کاتێکدا و لەسەر ئامێرەکەی بەردەستت.
کۆگای پارێزراوی بەڵگەنامەکان
هاوبەشکردن تەنیا بە یەک کرتە

خزمەتگوزارییەکانی حکومەت
هەموو خزمەتگوزارییەکان لە یەک شوێن
لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێریتەوە تاکو تۆمارەکانی تەندروستیت، ئەم سەکۆیە گشت مامەڵە و پەیوەندییەکانت لەگەڵ حکومەت لە یەک شوێنی دیجیتاڵیی پارێزراودا کۆ دەکاتەوە.
دەستگەیشتنی یەکخراو بە خزمەتگوزارییەکان
نوێکاری و ئاگاداریی دەستبەجێ

پرسیارە باوەکان
پێناسی دیجیتاڵی چییە؟
پێناسی دیجیتاڵی کە پێشی دەگوترێت UPN، ژمارەیەکی بێهاوتایە کە شوناسی تۆ پشتڕاست دەکاتەوە و ڕێگەت پێ دەدات بەپارێزراوی دەستت بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی حکومەت بگات.
چی بکەم ئەگەر پێناسی دیجیتاڵیم نەبێت؟
دەتوانیت پێناسی دیجیتاڵی بەدەست بهێنیت لە ڕێگەی سەردانیکردنی یەکێک لە بنکەکانی تۆماری پێناسی دیجیتاڵی کە لەسەر نەخشە لە ناو بەرنامەکەدا پیشان دراون. بۆ دۆزینەوەی بنکەکان، بڕۆ سەر: پێناسی دیجیتاڵی من بدۆزەوە > پێناسی دیجیتاڵی بەدەست بهێنە.
بۆچی پێویستم بە ناسینەوەی ڕووخسار هەیە؟
ئەم کارە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە خاوەندارییەتی تۆ بۆ پێناسی دیجیتاڵیت وەک بەشێک لە ڕێکارەکانی پارێزراوبوون.
بۆچی پێویستم بە تێپەڕەژمارە هەیە؟
تێپەڕەژمارە پارێزگاری لە هەژمارەکەت دەکات و زانیارییەکانت دەپارێزێت.
چۆن دەتوانم ئەپی KRDPASS بەکار بهێنم؟
KRDPASS بەکار دێت بۆ چوونەژوورەوە بۆ ئەو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییانەی حکومەت کە KRDPASSیان هەیە وەک بژاردەیەکی چوونەژوورەوە.
ئایا زانیارییەکانم پارێزراون؟
بەڵێ, لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پارێزگاریکردنەوە، زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون و تەنها خزمەتگوزارییە فەرمییەکان دەتوانن دەستیان پێ بگات لە کاتی پێویستدا.