پاڵپشتی وەربگرە
خۆشحاڵین بە هاوکاریکردنتان سەبارەت بە پێناسی دیجیتاڵی و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی حکومەت.
زیاتر بخوێنەوە
پێناسی دیجیتاڵی
ناسینەوەی ڕووخسار
تێپەڕەژمارە و پارێزراوی بەرنامەکە
چوونەژوورەوە لە ڕێگەی KRDPASS
ڕێکخستنی ئامێرەکان
ڕێکخستنی چوونەژوورەوەکان
زانیاریی گشتی
پێناسی دیجیتاڵی چییە؟
پێناسی دیجیتاڵی کە پێشی دەگوترێت UPN، ژمارەیەکی بێهاوتایە کە شوناسی تۆ پشتڕاست دەکاتەوە و ڕێگەت پێ دەدات بەپارێزراوی دەستت بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی حکومەت بگات.
بۆچی پێویستم بە پێناسی دیجیتاڵی هەیە؟
پێناسی دیجیتاڵیت شوناسەکەت پشتڕاست دەکاتەوە کاتێک خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان بەکار دەهێنیت، هەروەها گەرەنتی ئەوە دەکات کە زانیارییە کەسییەکانت پارێزراون.
چۆن و لەکوێ پێناسی دیجیتاڵیی خۆم بدۆزمەوە؟
دەتوانیت پێناسی دیجیتاڵیی خۆت بە چەند ڕێگەیەک بدۆزیتەوە:
١- لەسەر ئەو بەڵگەنامەیەی کە لە بنکەکانی بنکەکانی تۆماری پێناسی دیجیتاڵی وەرتگرتووە لەکاتی سەردانەکەتدا، کە ناوی خۆت و ژمارەی UPN و کۆدی QR لەخۆ دەگرێت.
٢- لەسەر نوێترین مۆڵەتی شۆفێریت.
٣- لەسەر ناسنامەی سەندیکای پارێزەران (بۆ پارێزەرە تۆمارکراوەکان).
٤- بە ناسینەوەی ڕووخسارت لەناو بەرنامەی KRDPASS
چی بکەم ئەگەر پێناسی دیجیتاڵیم نەبێت؟
دەتوانیت پێناسی دیجیتاڵی بەدەست بهێنیت لە ڕێگەی سەردانیکردنی یەکێک لە بنکەکانی تۆماری پێناسی دیجیتاڵی کە لەسەر نەخشە لە ناو بەرنامەکەدا پیشان دراون. بۆ دۆزینەوەی بنکەکان، بڕۆ سەر: پێناسی دیجیتاڵی من بدۆزەوە > پێناسی دیجیتاڵی بەدەست بهێنە.
ڕێگەکانی پەیوەندیکردن
پەیوەندیکردن بە تیمی پاڵپشتی
+964 750 058 8000
ئیمەیڵ بنێرە بۆ تیمی پاڵپشتی
support@pass.krd
چاتی ڕاستەوخۆ