سەبارەت بە KRDPASS
یەکەمین سیستەمی گشتگیری پشتڕاستکردنەوەی دیجیتاڵییە لە هەرێمی کوردستان، و شۆڕشێکە لە شێوازی دەستگەیشتنی هاووڵاتییان بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی حکومەت بەشێوەیەکی پارێزراو لە ڕێی بەکارهێنانی پێناسی دیجیتاڵییەوە.
زیاتر بخوێنەوە
وەرچەرخانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتییان
KRDPASS یەکەمین سیستەمی گشتگیری پشتڕاستکردنەوەی دیجیتاڵییە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، کە دروست کراوە بۆ ئەوەی شۆڕشێک بەرپا بکات لە شێوازی دەستگەیشتنی هاووڵاتییان بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی حکومەت بەشێوەیەکی پارێزراو لە ڕێگەی بەکارهێنانی پێناسی دیجیتاڵیی پشتبەستوو بە زیندەپێوی.
ئامانجی سەرەکیمان بەدیجیتاڵیکردن و ئاسانکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکومەتە لە کوردستان لە ڕێگەی پێدانی پێناسێکی دیجیتاڵیی پارێزراو بە هاووڵاتییان کە پشتبەستووە بە زیندەپێوی و ڕێخۆشکەرە بۆ دەستگەیشتنێکی بێکێشە بە گشت خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی حکومەت، هەروەها بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەکان و زانیارییە کەسییەکان.
ئەم سەکۆیەی حکومەت، پێویستی بە تێپەڕوشە ناهێڵیت و لە هەمان کاتدا دەستگەیشتنێکی پارێزراو بەردەست دەخات بۆ هەموو خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی حکومەت و بەڵگەنامە کەسییەکان لە رێگەی ناسینەوەی ڕووخسار و ژمارەی کەسیی بێهاوتا.
نەخشەڕێگەی جێبەجێکردن
قۆناغی یەکەم
ژێرخان
سیستەمی سەرەکیی پشتڕاستکردنەوە، گەشەپێدانی بنەڕەتیی ئەپی مۆبایل، سیستەمی دۆزینەوەی پێناسی دیجیتاڵی، و دامەزراندنی ژێرخانی پارێزگاریکردن.

قۆناغی دووەم
خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان
گەشەپێدانی جزدانی دیجیتاڵیی بەڵگەنامەکان، تێهەڵکێشکردنی خزمەتگوزاریی مووچە، سیستەمی زانیاری سەرپێچی ئۆتۆمبێلەکان، و زانیاری بڕی بەکارهێنانی کارەبا.

قۆناغی سێیەم
تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکان
پشتڕاستکردنەوەی شوناسی بەکارهێنەر لە ئاستێکی باڵاتر، تێهەڵکێشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر، تایبەتمەندیی پارێزراوبوونی زیاتر، و باشترکردنی کارایی خزمەتگوزارییەکان.

قۆناغی چوارەم
فراوانکردن
تێهەڵکێشکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی حکومەت، خۆگونجاندن لەگەڵ ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکان، تێپەڕاندنی یاسای پەرلەمانی بۆ دانپێدانان و بەیاساییکردنی KRDPASS.
